نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ئه‌ندام بوون

#1 2011-03-11 13:16:52

Bawki Ranj
ئه‌نــدام
avatar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-27
دواترین سه‌ردان: 2011-03-23
په‌یامه‌كان: 4
ده‌نگدان :   
Windows7MSIE7

خه ونامه ى كوردى به شى 29 له بروارى 09/03/2011 نوسراوه

خەونامەی کوردى

به شى ( 29 )

 

پەپوولە

لەخەودا مانای نەزانی و نەبوونی شارەزایی لە بارەی خزمەت کردنی ئاغاو پاشاو دەسەڵاتداردا ، هەرەوها بینینی پەپوولە لەخەودا بە مانای خۆشەویستی و خۆ بەخت کردن و ترس و ئاگرپەرستن دێت، خوای گەورە لەقوڕئانی پیروزدا ئەفەرموێ (( یوم یکون الناس کالفراش المبتوت )) سوڕەتی القارعە ئایەتی ژمارە 4
پەپوولە دوژمنێکی بێ دەسەڵات و سەرشۆڕو مل کەچە ، پەپوولە بۆ جوتیار مانای دەست بەتاڵی و بێ ئیش و کارییە ، هەروەها ڕازی نەبوونە بە ئافرەتی خراپە کار ، پەپوولەی کرمی ئاوریشم بە مانای ئەو کەسانە دێت کە تا کۆتایی تەمەنیان خزمەتی خەڵکی ئەکەن و لەشەڕو ئاژاوە خۆیان دوور خستۆتەوە ، ووتراوە لەوانەشە کۆتایی کارو پیشە بێت یان کۆتایی تەمەن بێت .

کوشتن

ئەو کەسەی لەخەودا خۆی بکوژێ تۆبە ئەکات ، ئەو کەسەی لەخەودا یەکێك بکوژێ گوناهێکی گەورە ئەکات و کوژراوەکەش ئەکەوێتە خێرو خۆشی ، هەروەها ئەوکەسەی لەخەودا یەکێك بکوژێ غەم و خەفەتی نامێنێ وەك خوای گەورە له قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ (( و قتلت نفسا فنجیناك من الغم )) سوڕەتی طە ئایەتی ژمارە 40
بەندە لەخەودا ببینێ ئاغاکەی ئەی کوژێ ئازاد ئەکرێت ، ئەوکەسەی لە خەودا بکوژرێت و نەزانێ کێ کوشتویەتی ئەو کەسە شەریعەتی پشتگوێ خستوە  ، ئەگەر بزانێ کێ کوشتی ئەوە کوژراوەکە زاڵ ئەبێت بەسەر ئەوەی کوشتویەتی، ئەو کەسەی بە زوڵم یەکێك بکوژێت ئەو کەسە یاخی بوە ، ئەوکەسەی لەخەودا دان بەوەیا بنێ کە یەکێکی کوشتوە ئەو کەسە شکۆمەندوپایە بەرزو دەسەڵات دار ئەبێت ، وەك خوای گەورە لەقوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ (( ربی انی قتلت منهم نفسا فاخاف ان یقتلون )) سوڕەتی القصص ئایەتی ژمارە 33
هەروەها ووتراوە ئەو کەسەی لەخەودا یەکێك بکوژێ نوێژ تەرك ئەکات ، ئەو کەسەی لەخەودا کوڕی خۆی بکوژێ  ڕزقی فرەوان ئەبێت ، ئەوکەسەی لە پێناوی خوای گەورەدا بکوژرێ ئەو کەسە پەیمان و بەڵێنی بەجێ ئەهێنێ و قازانج ئەکات .

شوێنەوار

    شوێنەواری خانوو لەخەودا بیرەوەری و ئامۆژگاری یە ، یان ژمارەی ئەوساڵانەیە کە ئەوکەسەی خەوەکەی بینیوە لەو ناوچەیە دوورکەوتۆتەوە ، نوێ کردنەوەی شوێنەوارەکان مانای چاکە کردن و دوورکەوتنەوەیە لە خراپە کاری .

کوڵخانی گەرماو (حەمام)

لە خەودا جێگری پاشایەو باج و پارەی ووڵات کۆئەکاتەوە و هەر ئەویش بۆ ووڵات خەرجی ئەکات ، کوڵخان لە خەودا زۆر باشە و ئەو کەسەی لەخەودا کوڵخان دروست بکات ئەکەوێتە خێرو خۆشی .

جل و بەرگی حەج وعمڕە

ئەو کەسەی لەخەودا بە جل و بەرگی سپی لە حەج  یان لە عمرە دا بێت ئەگەر هاوسەری نەبێت زەماوەند ئەکات ، ئەگەر هاوسەریشی هەبێت تەلاقی ئەدات و ئەگەر نەخۆشیش بێت ئەمرێ ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ خۆی و هاوسەرەکەی جلی ئیحرامیان لەبەرە هاوسەرەکەی تەڵاق ئەدات .

ڕاوەستان لەسەر سەر

  ئەوکەسەی لەخەودا ببینێ لەسەر سەر وەستاوە بەهێز ئەبێت و کاروباری داهاتووی دونیای خۆش و ئاسان ئەبێت و لە دونیادا هەر چی بوێت بۆی ئەبێت و هەموو شتێکی دەست ئەکەوێ ، هەروەها ئەو کەسەی لەسەر سەر بوەستێ و دەمی بکاتەوەو نان لە دەمی دەرچێت ئەو کەسە کاروباری ژیانی تێك ئەچێت.

پینەدۆز (اسکافی)

پینەدۆزی تایبەت بە پێڵاوی ئافرەتان لەخەودا ئەوکەسەیە کە هاوسەرگیری ڕێك ئەخات ، پینەدۆزی تایبەت بە پێڵاوی پیاوان خزمەتکارە ، بینینی پینە دۆز لەخەودا مانای بەدەست هێنانی پارەو ڕزقەو هەوڵدانە بۆ بەدەست هێنانی پارەو قازانجی زیاتر و یارمەتی دانی منداڵ و هاوسەرە ، پینەدۆزی نەناسراو دابەش کەری میراتە .

   

قوربان

ئەوکەسەی لەخەودا قوربان سەربڕێت و بیکاتە خێر ئەو کەسە قوربانێکی لەسەر بوەو خێرەکەی خۆی کردوە ، یان لە گیروگرفت رزگاری ئەبێت ، لەوانەیە ئەو پارەو ڕزقە بێت کە لە مەڕو ماڵاتەوە بۆیان دێت ، هەروەها قوربان لەخەودا بە مانای دەست گرتنە سەر کاروباری دابەشکردنی پارە دێت ، ئەو کەسەی لەخەودا قوربان بکاتە خێر غەم و خەفەتی نامێنێ وئەکەویتە ناو خێر و بەرەکەت ،ئافرەتی دوو گیان لەخەودا قوربان بکاتە خێر کوڕێکی باشی ئەبێت ، بەدیل گیراو لەخەودا قوربان سەربڕێت و بیکاتە خێر ئازاد ئەکرێت ، قەرزار قوربان بکاتە خێر قەرزەکەی ئەداتەوەو دەوڵەمەندیش ئەبێت ئەگەر بترسێ و دڵ تەنگ بێت ئارام و دڵخۆش و کامەران ئەبێت ئەگەر حەجی نەکردبێ ئەچێتە حەج ، ئەگەر جەنگاوەریش بێت سەرئەکەوێت ، ئەو کەسەی لەخەودا قوربان بکاتە خێرو بەشێکی گۆشتەکە بشارێتەوە ئەو کەسە لەگەڵ خوای گەورە درۆ ئەکات ، نەخۆش لەخەودا قوربان سەربڕێت و بیکاتە خێر یان ئەمرێ یان چاك ئەبێتەوە .

 

دلخوشى


  کافر و بێ ئیمان و یاخی بوو لە خەودا دڵخۆش و کامەران بێت تۆبە ئەکات ، هەروەها ئەو کەسەی لە تەنگانە دا بێت و لەخەودا دڵخۆش و کامەران بێت خوای گەورە لە تەنگانە ڕزگاری ئەکات .

 

دڵتەنگی

لەخەودا مانای کەم بونەوەی ڕزقە یان نیشانەی ئەنجامی ئەو کارە نارەوایانەیە کە لە ژیانی ڕۆژانەی دا پێ ی هەستاوەو کاری کردوە لە ژیانی ئاسایی خۆی .

   ئاسکە

  ئاسکە لەخەودا بە مانای ئافرەت ومنداڵی باش دێت ، ئەو کەسەی لەخەودا ئاسکەیەکی دەست کەوێت ڕزقی فرەوان ئەبێت و ئەگەر هاوسەری نەبیت زەماوەند ئەکات هاوسەری هەبیت کوڕیان ئەبێت یان میراتی بۆ ئەمێنێتەوە ، ئەو کەسەی لەخەودا ئاسکەیەك سەربڕێت کچیکی جوان ئەخوازێت ، ئەو کەسەی لەخەودا ئاسکە ببینیت و ئاسکەکە ڕابکات ئەوە هاوسەرەکەی بەقسەی ناکات  ئاسکەی شاخدار ( ئاسکە کەتییرە) لەخەودا تاج و کەسایەتی چاك و ئازایە وسەرکەوتنە بەسەر دوژمنان ، بینینی ئەم جۆرە ئاسکانە مانای بینینی کەسێکی لێهاتوو دەسەڵات دارە کە لەچیاکان دا ئەژێ و خواردنیشی حەڵاڵە ، ئەو کەسەی لەخەودا سەری ببیتە سەری ئاسکەی کێوی لەژیان دا سەربەرز و شکۆمەند و پایە بەرز ئەبێت .

  xawnama@hotmail.com
              باوکی ڕەنج
      09/03/2011

لێره‌ نیه‌

 

#2 2011-07-25 13:01:33

ئه‌زیزی دڵ
ئه‌نــدام
Kurdistan
dahener
ناوى ڕاستى: هه‌ڵدێر
شوێن: كۆیه‌- حاجی قادر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2011-09-08
په‌یامه‌كان: 655
ده‌نگدان :   
ویبگه‌
Windows7Safari

Re: خه ونامه ى كوردى به شى 29 له بروارى 09/03/2011 نوسراوه

JUANA DAST XOSH


هه‌ژماره‌ت ڕاگيرا بۆ ماوه‌يه‌کى کاتى  چونکه‌ جه‌نابتان بابه‌ت ناخوێنه‌وه‌ ته‌نها خه‌ريکى ده‌ستخوشين !!
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى

هه‌رگیز دایك له‌ بیر مه‌كه‌
من و تۆ
هه‌رگیز دایكت له‌ یاد مه‌كه‌                                                                                          http://www.webchinupload.com/files/halo%20wafay_1.gif

لێره‌ نیه‌

 

#3 2012-06-28 05:08:35

nalay dl
ئه‌نــدام
avatar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-28
په‌یامه‌كان: 4
ده‌نگدان :   
Windows7Safari

Re: خه ونامه ى كوردى به شى 29 له بروارى 09/03/2011 نوسراوه

tongue

كۆد:

[mail][/mail]


[youtube][/youtube]

[img][/img]

بزركردن:

لێره‌ نیه‌

 

#4 2012-06-28 05:09:28

nalay dl
ئه‌نــدام
avatar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-28
په‌یامه‌كان: 4
ده‌نگدان :   
Windows7Safari

Re: خه ونامه ى كوردى به شى 29 له بروارى 09/03/2011 نوسراوه

dsgvvvvdddddddddddd[imgl][/imgl]

[youtube][/youtube]


[mail][/mail]

كۆد:

sad

لێره‌ نیه‌

 
میوانی به‌ڕێز پێویسته‌ ببیت به‌ئه‌ندام بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان به‌ته‌واوی ببینی.

خوارووی مه‌كۆ

ژماره‌ی ئای پی ئێوه‌ی به‌ڕێز 50.17.79.35

Powered by PunBB
Translated By : Webchin
Copyright (C) 2009-2013
Design And Style By : Mkurdan